لاهور شێخ جه‌نگی: به‌شێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنی كردووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن
وێستگهنیوزـ
لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند، به‌شێك له یه‌كێتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
لاهور شێخ جه‌نگی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری وێستگه‌نیوز ئاماده‌ی بوو باسی له‌وه‌كرد، كه به‌شێكی یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت قوباد تاڵه‌بانی، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی: "یان ئه‌وه‌یه كاك بافڵ ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه نییه كه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئاگادار نه‌بێت، یان ئاگاداره‌و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن".
لاهور شێخ جه‌نگی پێی وانه‌بوو هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا بكرێت و له‌و روه‌وه وتی، كۆمسیۆن له مانگی حه‌وت به‌سه‌ر ده‌چێت، له‌و باره‌وه وتی: "به ئه‌سته‌می ده‌زانم په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر كۆبوونه‌وه بكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن".
PM:01:42:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت