تەرمی هونهرمهند محەمەد ناشاد بەخاکسپێردرا
وێستگهنیوزـ
دوای دوو رۆژ لە کۆچی دواییکردنی، تەرمی محەمەد ناشاد، هونەرمەندی شاری سلێمانی لە مەراسیمێکدا رەوانەی گۆڕستانکرا و بەخاکسپێردرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانییەوە، تەرمی محەمەد ناشاد، هونەرمەند و نیگارکێشی شاری سلێمانی رەوانەی گۆڕستانی سەیوان کرا و بەخاکسپێردرا.
ناشاد، لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانی ئاساکان لەدایک ببوو، ماوەی نزیکەی 50 ساڵ بوو سەرقاڵی نیگارکێشان و کارە هونەرییەکانی بوو، تا ئەوەی شەوی سێشەممە بە لە خانەی بەساڵاچووان کۆچی دواییکرد.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگ بوو ناشاد لە دۆخێکی نالەباری تەندروستیدا بوو بەهۆی سستبوونی دڵ و گورچیلەیەوە، وا بڕیاربوو رۆژی 11ی ئەم مانگە پێشانگایەکی نوێ بکاتەوە بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکانی، بەڵام چوار رۆژ پێش ئەوە کۆچی دواییکرد.
AM:11:34:09/05/2024
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت