ئیبراهیم رەئیسی: بەرپرسانی هەرێم دانیان بەوەدانا كارهكانی قاسم سولەیمانی هەرگیز لە بیرەوەریی کورد ناسڕدرێتەوە
وێستگه نیوزـ
سهرۆك كۆماری ئێران باسی دیدارهكهی لهگهڵ سهرۆكی ههرێمی كوردستان كرد و وتی: بەرپرسانی هەرێم دانیان بەوەدانا كارهكانی قاسم سولەیمانی هەرگیز لە بیرەوەریی کورد ناسڕدرێتەوە.
لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق (هێرشه موشهكییهكهی مانگی رابردووی ئێران بۆسهر ئیسرائیل)، ئیبراهیم رهئیسی، سهرۆكی كۆماری ئێران شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە وتی: "پێشینەی ئەو کارە دەگەڕێتەوە بۆ تاوان و کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە دوای لێدوانی رابهر (خامنهئی) لەسەر تەمبێكردنی ئیسرائیل جێبەجێ کرا."
لە بەشێکی وتەکانیدا ئیبراهیم رەئیسی باسی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و وتی، "لەو کۆبوونەوەیهدا باس لە بەرگرییەکانی قاسم سولەیمانی لە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر داعش کرا..خەڵکی کوردستان هەرگیز ئەو پاڵپشتییە لەبیر ناکەن."
رهئیسی وتی: "دوێنێ لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، دانیان بەوەدا نا کە ئەو کارەی حاجی قاسم سولەیمانی کردی بۆ بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان، کە داعش نەتوانێت لەوێ بگاتە ئامانجە چەپەڵەکانی، هەرگیز لە بیرەوەریی کورد ناسڕدرێتەوە. بەردەوام لە بیرەوەریی خەڵکی عێراق و کوردستاندا ماوەتەوە کە ئێران بە چ شێوەیەک لە بەرامبەر دوژمناندا، بەرگریی لێکردن."
وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا "ڕێگاچارەی کێشەکانی وڵات مووشەکە یان دانوستان، رهئیسی وتی: بەردەوام ڕامانگەیاندووە ههر لایەنێک کە پهیوەندیی باشی لەگەڵمان هەبێت، باش هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەین."
AM:10:49:08/05/2024
ئهم بابهته 664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت