ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل هێرشی زه‌مینیی بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح ده‌ستپێكرد و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه‌ی سنووری غه‌ززه له‌به‌ری فه‌ڵه‌ستینی راگه‌یاند كه به‌ڕووی میسردا كراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، سوپای ئیسرائیل له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فیرقه‌ی 162 و لیوای زرێپۆشی 401 پشتیوانیان له یه‌كه‌كانی سوپا كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ره‌فه‌ح و، كۆنترۆڵی ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌حیان كردووه كه له غه‌ززه به‌ڕووی میسردا كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له به‌ری فه‌ڵه‌ستین ته‌واو كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كه كراوه كه به درێژایی نزیكه‌یی 3.5 كیلۆمه‌تر به‌ڕووی میسردا كراوه‌یه و، له‌و هێرشه‌دا 20 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون.
سوپای ئیسرائیل بڵاویكردبووه‌وه كه به مووشه‌ك چه‌ند بینایه‌كی له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج و، به تۆپهاوێژ ناوچه‌كانی نزیك ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌ح و كه‌ره‌م ئه‌بو سالیمی بۆردومان كردووه.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌قسا كه به نزیكی له حه‌ماس ناسراوه، بڵاویكرده‌وه كه سوپای ئیسرائیل به چڕی بۆردومانی ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌ح له به‌ری فه‌ڵه‌ستین كردووه.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نزیك ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌ح.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئیسرائیل ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی رۆژهه‌ڵاتی ره‌فه‌ح كێوماڵ ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له رۆژهه‌ڵاتی ره‌فه‌ح.
PM:07:30:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت