سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: به هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌خه‌ینه ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم
وێستگهنیوزـ
سكرتێری ئه‌جنومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، داواكاری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌خه‌نه ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ڵێنیشیان پێده‌دات كه پشتیوانی ته‌واوی داوا ره‌واكانیان بێت.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە لەماوەی چەند رۆژی رابووردوو ژمارەیەکی بێ‌شومار نامەی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی پێگەیشتوە"، ده‌شڵێت: "هەفتەی رابووردوو لە بەغدا سەرقاڵی گفتوگۆکانمان بووین لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی، بەڵام لەگەڵ نوێنەرەکانی فهورمانبهرانی گرێبه‌ست بەردەوام لە پەیوەندی بووین".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
فەرمانبەرانی گرێبەستی خۆشەویست؛
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابووردوو ژمارەیەکی بێ‌شومار نامەی ئێوەم پێگەیشتوە، پێشەکی زۆر داوای لێبوردنم هەیە کە نەمتوانیوە وەڵامی یەک بە یەکتان بدەمەوە بە تایبەت هەفتەی ڕابووردوو لە بەغدا سەرقاڵی گفتوگۆکانمان بووین لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی، بەڵام لەگەڵ نوێنەرەکانتان بەردەوام لە پەیوەندی بووین.
ئەزیزان؛
هەر وەک لە دوا کۆبونەوەمان لەگەڵ نوێنەرەکانتان بەڵێنماندا دڵنیاتان دەکەم کە بابەتەکەتان دەخرێتەوە ناو کارنامەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، و لە ماوەی رابووردو بە هاوکاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی دیوان و سەرۆکی فەرمانگەی هەمئاهەنگیی راپۆرتێکی پڕ زانیاریمان لەسەر کەیسەکەتان ئامادەکردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای زانیاریەکانی ناو لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی گرێبەست کە لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و چاودێریی دارایی فیدڕاڵیش لیستی مووچەتان وەک گرێبەست پەسەندکرا.
لە ماوەی رابووردوو لە رێگای نامەکانتانەوە گوێگری چیرۆکی زۆربەتان بووم کە هەندێکتان 14 ساڵ خزمەتتان هەیە و خەریکە دەگەنە تەمەنی خانەنشینیی.
ئێوە هێزێکی گەورەی کارن لە ناو دامەزراوەکانی حکومەت و ژمارەتان 30 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە ئەرک و لێپرسراوێتی گەورەتان لە ئەستۆیە و ناکرێت کەیسەکەتان نادیدە بگیرێت، وزیاتر لە دەیەیەکی تەمەنتان لە وەزیفە بە شێوازی گرێبەست بەسەربردووە، دڵنیابن کە هەمووان پشتیوانی داوای رەواتانن.
AM:11:02:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت