نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و جارێكی تر روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه سه‌رو 83 دۆلار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 83 دۆلار و 28 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 78 دۆلار و 44 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 77 دۆلار و 99 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 311 دۆلاره.
سعودیە، نرخی نەوتی خۆی لە بازاڕی ئاسیا و ئەوروپا و وڵاتانی کەناری دەریای ناوەڕاست، بەرزکردووەتەوە.
شرۆڤەکاران پێیانوایە، هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لەلایەن سعودیەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ ئەو وڵاتە پێشبینیی کردووە لە وەرزی هاویندا خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت بەرزببێتەوە.
وارن پاتێرسن، بەڕێوەبەری بەشی کاڵاکان سەر بە بانکی (ING)ـی هۆڵەندی لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دوای ئەوەی نرخی نەوت بە رێژەی 7.3٪ لە هەفتەی رابردوودا دابەزی، ئەم هەفتەیە بە بەهێزی مامەڵکردن بە نەوت دەستیپێکردووە."
لەڕووی خستنەڕووی نەوتیشەوە، کەمکردنەوەی ژمارەی سەکۆ نەوتییەکان لە ئەمریکا بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕووی ئەو بەرهەمە ستراتیژییە.
AM:08:19:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت