له هيندستان ژنه دیپلۆماتكارێكی ئه‌فغانی به 25 كیلۆگرام زێڕه‌وه ده‌ستگیركرا
زه‌كییه وه‌رده‌ك
وێستگهنیوزـ
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هیندستان رايانگه‌یاند، خانمه دیپلۆماتكارێكی سه‌ر به حكومه‌تی بزووته‌نه‌وه‌ی تالیبان-ی ده‌ستگیر كردووه كه هه‌وڵیداوه 25 كیلۆگرام زێڕ، له فڕۆكه‌خانه‌ی مۆمبای به قاچاخ بباته ده‌ره‌وه‌ی هیندستان.
میدیاكانی هیندستان و ئه‌فغانستان راپۆرتێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تيایدا هاتووه: "زه‌كییه وه‌رده‌ك كه خانمێكی دیپلۆماتكاره و لایه‌نگری تالیبانه و له شاری مۆمبای هیندستان، وه‌ك كونسڵی گشتی ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌كاره، به تۆمه‌تی به‌قاچاخبردنی 25 كیلۆگرام زێڕ بۆ ئه‌فغانستان، ده‌ستگیركراوه".
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف هیندستان" به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی خۆی، بڵاویكردووه‌ته‌وه زه‌كییه له فڕۆكه‌خانه‌ی مۆمبای ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی كه "بغداد الیوم" كاری وه‌رگێڕانی بۆ كردووه، زه‌كییه وه‌رده‌ك هه‌وڵیداوه ئه‌م بڕه زێڕه، له دوبه‌یه‌وه به قاچاخ بگه‌یه‌نێته هیندستان.
ئه‌م خانمه دیپلۆماتكاره‌ی لایه‌نگری تالیبان، 25 قاڵبی زێڕ، كه كێشی هه‌ر یه‌كه‌یان، یه‌ك كیلۆگرام بووه، شاردووه‌ته‌وه. زه‌كییه قاڵبه زێڕه‌كانی "له ناو چاكه‌ته‌كه‌ی كه به تایبه‌ت دروستكراوه، له ناو ئیسفنجی سه‌ر ئه‌ژنۆی و قایشه‌كه‌ی و ناو جلوبه‌رگه‌كانی شاردووه‌ته‌وه. به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه له كاتی پشكنینی جه‌سته‌یدا، ئاشكرا بووه و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ریاندا".
زه‌كییه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف هیندستان، باس له‌وه ده‌كات له ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و "سه‌رسام و نیگه‌رانه" له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی. ئه‌م خانمه له‌لایه‌ن ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی پێشووی وڵات له شاری مۆمبای هیندستان دامه‌زرابوو. به‌ڵام ئه‌و یه‌كه‌م "خانمه دیپلۆماتكاره" لایه‌نگری تالیبانه و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌ستبه‌كاربووه.
زه‌كییه جگه له‌وه‌ی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تالیبان ده‌كات، هه‌روه‌ها فةرمانیش له بزووتنه‌وه‌ی تالیبانه‌وه وه‌رده‌گرێت. به گوێره‌ی یاساكانی هیندستان، ئه‌گه‌ر نرخی ئه‌و زێڕه‌ی به قاچاغ ده‌برێت، بگاته 100 هه‌زار دۆلار، ئه‌وا پێویسته كه‌سه‌كه ده‌ستگیربكرێت و رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی تاوانكاری ببێته‌وه.
PM:12:49:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت