ئاسمانی ئێران ماسی لێ دەبارێت


وێستگه‌ نیوزـ

دیمەنی بارینی دەیان ماسی لە شارێکی وڵاتی ئێران، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە و دەنگۆیەکی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ماڵپەڕی "ئەلعەرەیە” بڵاویکردوەتەوە، لە دیاردەیەکی ژینگەیی نامۆدا، ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایاری2024، دەیان ماسی لە ئاسمانی شاری یاسوجای ڕۆژئاوای ئێران بەهۆی زریانەوە، لە دەریاوا کەوتوونەتە سەرجادەی شارەکە، و زانایانیش ئەم دیاردەیە بە "بارانبارینی ماسی” ناودەبەن.

بەپێی زانیارییەکان پێدەچێت ئەم دیاردەیە لە دەرەنجامی زریان یاخود بایەکی بەهێزەوە بووبێت، کە دەتوانێت ئاو لە دەریا و زەریاکانەوە لەگەڵ ماسیدا هەڵبگرێت و چەند کیلۆمەترێک بیگوازێتەوە، پێشەوەی ماسیەکان بکەونەوە سەر زەوی، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی پەلی گەرما و زۆریی شێ.

ڤیدیۆکە لەم لینکەدایە.....


PM:11:04:04/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو