رێكخه‌ری ژووری یاسایی گۆڕان: به‌هۆی ململانێی یه‌كێتی و پارتیه‌وه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت
وێستگه‌نیوز-
رێكخه‌ری ژووری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن و دواخستنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌هۆی ململانێ و ناكۆكی یه‌كێتی و پارتییه‌وه بووه.
چۆمان محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا بۆ میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه رایگه‌یاندوه، "له رابردوودا و له ساڵی 1992ه‌وه یه‌كێتی و پارتی به ململانێ و رێككه‌وتن و رێكنه‌كه‌وتنیان هۆكاربوون بۆئه‌وه‌ی هیچ كاتێك هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا نه‌كراوه و ماوه‌ی په‌رله‌مان حه‌وت جار درێژكراوه‌ته‌وه".
چۆمان محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "له دوو ساڵی رابردووش‌دا به هه‌مانشێوه هه‌ر ئه‌و دوو حزبه هۆكاربوون بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "گۆڕان دۆخی باشبێت یان نا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له واده‌ی یاسایی خۆیدا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ش بووه له رابردوودا و پێش ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگاته ئه‌م قۆناغه، یه‌كه‌م هێزی سیاسی بووین فراكسیۆنه‌كه‌مان پڕۆژه یاسای پێشكه‌شكردوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌كه‌وێت و كۆمسیۆنی هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵام ئه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه بوون ئاسته‌نگیان دروستكرد، ئێستاش كه واده‌یه‌ك دیاریكراوه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕان بووه رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردووه و لیست و كاندیدانی پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، بۆیه هیچ هێزێك ناتوانێت موزایه‌ده به‌سه‌ر گۆڕاندا بكات له‌و روه‌وه".
ده‌شڵێت، "دۆخی ناوخۆیی و ئیقلیمی ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بووه هیچ گره‌نتیه‌ك نییه هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه یان ئه‌و واده‌یه‌ی كه بۆ دواخستنی باس ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت".
راشیگه‌یاند كه "ئێمه پێمانوایه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن زۆر پێویسته بۆ پێدانه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌ت به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخی ململانێ و ده‌ستبادانه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر چه‌ند كورسییه‌ك ده‌روازه‌ی مه‌ترسی زیاتر به روی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و گریمانه‌ی ئاڵۆزبونی دۆخه‌كه‌ی لێده‌كرێت".
PM:05:26:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت