ئهمریكا: رووسیا دژی سوپای ئۆکرانیا چەکی کلۆرۆپیکرینی بهكارهێناوه کە ماددەیەکی کیمیاییە
وێستگهنیوزـ
ئەمریکا، رووسیا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئەو رەفتارەی رووسیا سەرپێچی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و به تووندی نیگهرانن لهسهر ئهو پرسه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رووسیا بۆ رووبەڕوبوونەوەی سوپای ئۆکرانیا، پەنای بۆ چەکی کلۆرۆپیکرین بردووە کە ماددەیەکی کیمیاییە.
وەزارەتهكه باسی لهوهشكردووه: ئەو چەکەی رووسیا دژی ئۆکرانییەکان بەکاریدەهێنێت ماددەیەکی کیمیاییە و تایبەتە بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی لەسەر شەقامەکان گێرەشێوێنی دەکەن.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو رەفتارەی رووسیا سەرپێچی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و بەتوندی لەسەر ئەم پرسە نیگەرانن.
لە شوباتی 2022، رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کرد، هەر بەهۆی ئەو شەڕەوە بە دەیان هەزارکەس کوژراون و بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاری بە گوژمەیی زیاتر لە 60 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد.
AM:09:20:02/05/2024
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت