قوباد تاڵهبانی: کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران
وێستگه نیوزـ
له رۆژی جیهانیی كرێكاراندا، جێگری سهرۆك وهزیرانی حكومهتی ههرێم وتی: نیگەرانین لە دۆخی بازاڕی کار و ئاگاداری ئەو بارگرانی و ئاستەنگانەین کە ژیانی کرێکارانی زەحمەتتر کردووە، وتیشی: " کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران".
ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وهزیرانی هەرێم لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا رایگەیاند:" 1ی ئایار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ پیرۆزبایی کردن لە کرێکاران، بەڵکو بۆنەیەکە بۆ ئەوەی هاندەرمان بێت بە حکومەت، کەرتی تایبەت و خاوەنکار و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دیکەشەوە تا مافەکانی کرێکاران زیاتر بچەسپێنین و دۆخی کارکردن لە کوردستان باشتر بکەین".
وتیشی:" لە ماوەکانی رابردوودا کارمان کرد بۆ ئەوەی لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکانەوە و هەروەها رێنمایی دەستی کاری بیانییەوە زیاتر دەستەبەری ماف و ژیان و گوزەرانی کرێکاران بکەین. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نیگەرانین لە دۆخی بازاڕی کار و ئاگاداری ئەو بارگرانی و ئاستەنگانەین کە ژیانی کرێکارانی زەحمەتتر کردووە".
جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم باسی لهوهشكرد كه سەرباری کەموکوڕییەکان، بەشێک لە کرێکارانیش بە مافە یاساییەکانی خۆیان ئاشنا نین و خەمساردی و کەمتەرخەمی هەیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ وشیارکردنەوەی کرێکارەکان بە مافە یاساییەکانی خۆیان و دابینکردنی مافەکانیان".
راشیگەیاند، لەگەڵ هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان و یان دەرکردنی یاسا و رێنمایی نوێ، لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران.
AM:11:21:01/05/2024
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت