بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرومۆر دەستپێبکاتەوە
وێستگه نیوزـ
کۆمپانیای ساوز کوردستان رایگه‌یاند كه بڕیارە ئەمشەو بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرومۆر دەستپێبکاتەوە.
سامان حاجی فایەق، خاوەنی کۆمپانیای ساوز کوردستان، كه دابەشکردنی گازی کێڵگەکەی لە هەرێمی کوردستان له‌ئه‌ستۆدایه، ئەمڕۆ سێشەممە بە كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاند، "ئەمشەو کاتژمێر 12 بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرۆمۆر دەستپێدەکاتەوە."
وتیشی: بارهەڵگریان رەوانەی کێڵگەکە کردووە بۆ ئەوەی ئەمشەو گازی شل بار بکەن.
بەهۆی هێرشی درۆنی كه هەینیی رابردوو كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرومۆر، چوار كه‌سی بینای كه خه‌ڵكی وڵاتی یه‌مه‌ن بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا و بەرهەمهێنانی گازیش لە کێڵگەکە وەستا، به‌وهۆیه‌شه‌وه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان كه‌میكردوه.
PM:05:41:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت