بەریتانیا هێزە چەکدارییەکانی بە موشەکی کرۆز پڕچەک دەکات


وێستگه‌نیوزـ

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "هازا ئەلیەوم"دا هاتووە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، کە وڵاتی بەریتانیا لە بەرنامەیدایە تا کۆتایی ئەم دەیەیە، هێزە چەکدارییەکانی وڵاتەکەی بە موشەکێکی "کرۆز”پرچەک بکات، کەلە ناوخۆی وڵاتەکەدا دروستکرابێت و"خێراییەکەشی لە خێرایی دەنگ زۆرتربێت".


بەگوێرەی رۆژنامەی سەندەی تەلەگراف، سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکە لە ئێستادا لەژێر فشاردان، و دەیانەوێت لەڕێگەی پەرەپێدانی چەکێکەوە کە توانای خێراییەکەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگ بێت، بتوانن بگەنە ئاستی سەربازی وڵاتەکانی چین و روسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان.

هەروەها وەزارەتی بەرگری دەیەوێت موشەکەکە لە بەریتانیا دیزاین و درودتکردنەکەی ئەنجامبدرێت، و لەساڵی 2030دا بخرێتە خزمەتی وڵاتەکەوە.

رۆژنامەکە باسیشی لەوە کردووە، کە پیلانەکان بۆ بەدیهێنانی ئەم بڕیارە  هێشتا لە قۆناغێکی سەرەتاییدایە، هەرچەندە تائێستا هیچ بڕیارێک نییە لەسەر ئەوەی ئایا موشەکەکە لە وشکانیەوە یان لە دەریاوە یان لە ئاسمانەوە هەڵبدرێت.


AM:10:33:30/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت