دڵشاد عومهر: لهبهر دوو هۆكار خۆم له (ههژماری من) تۆمار كردووه
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەتیکردەوە کە هیچ فشارێک لەسەر مامۆستایهك هەبێت بۆ کردنەوەی "هەژماری من" و دەشڵێت، "خۆم لەبەر دوو هۆکار ناوم له ههژمارهكه تۆمار كردووه".
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی نیسانی 2024، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هیچ فشارێک لەسەر مامۆستایان نییە بۆ کردنەوەی "هەژماری من"، ئەوەی هەبووە نووسراوێکی فەرمی حکومەت بووە بۆ پەروەردەیان ناردووە و ئەوانیش پابەندبوون بە ناردنی بۆ قوتابخانەکان کە هەژمارەکە بکەنەوە.
بەڕێوەبری پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە خۆی "هەژماری من"ی کردووەتەوە، چونکە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێککەون ئەوا حکومەتی عێراق "نە گوێ لە من دەگرێت نە لە هیچ مامۆستایەك".
راشیگەیاند، ئەگەر بەغداش هەژمارەکە قبوڵ نەکات و پارەی تێنەکرێت ئەوا ئەو قسانەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێن سوودیان نییە.
حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە رێی "هەژماری من"ەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەڵام تا ئێستا بەغدا جەخت دەکاتەوە لەوەی فەرمانەبرانی هەرێم لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکاندا هەژمار بۆ وەرگرتنی مووچە بکەنەوە.
PM:01:51:29/04/2024
ئهم بابهته 1260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت