سنوری كۆیه..ئۆتۆمبیلێك كه‌وته چاڵێكهوهو سه‌رنشینێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی كۆیه رایگه‌یاند كه رووداوێكی هاتوچۆ بوه‌ته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رنشینێك و برینداربوونی شه‌شی دیكه.
هاتوچۆ كۆیه رایگه‌یاند: رووداوه‌كه له سنوری ناحیەی سێگردکان لە نێوان گوندی کانی لەلەو گوندی ئۆمەر گومەت لە نزیک بەرزایی شیوە زەن روویداوه.
ئاشكراشیكردوه كه ئۆتۆمیلێک لە جۆری کامری بەهۆی خێرایی کۆنترۆڵی لە دەستداوه خۆی بە ستونێكی کارەبادا كێشاوه‌و دواتر كه‌وتوه‌ته چاڵێکەوە.
به‌پێی هاتوچۆی كۆیه، بەهۆی ڕووداوەکەوه سەرنشینێک گیانی لەدەستدیوهو شەشی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:11:35:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت