سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ یادی 126 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
به چه‌ند چالاكی و وتارێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2024، یادی 126 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
له یاده‌كه‌دا سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی سلێمانی و كه‌ركوك به چه‌ند چالاكییه‌ك به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌ر بۆ ئه‌و یاده و تیپی هه‌ڵبژارده‌ی رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانی سلێمانی و تیپی هه‌ڵبژارده‌ی رۆژنامه‌نوسانی كه‌ركوك یارییه‌كی تۆپی پێی له یاریگای كه‌مال سه‌لیم له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چالاكییه‌كانی ئه‌م یاده به‌مجۆره ده‌بێت:
یەکەم : وتاری سەندیکای ڕۆژنامەنوسان
دووەم : وتاری سەنتەری میترۆ
سێهەم: وتاری خانمانی پەیامنێرانی سلێمانی
چوارەم: وتاری پارێزگای سلێمانی
پێنجەم : هەڵبژاردەی میدیاکاران و نوسەرانی سلێمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی میدیاکارانی کەرکوک لەیارییەکی پڕ چێژ‌و دۆستانە بەیەک دەگەن .
PM:05:14:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت