چه‌ند كه‌سێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی په‌لاماری خانمه په‌یامنێرێكی وێستگه‌نیوز ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
چه‌ند كه‌سێك له‌و هێزه ئه‌منییه‌ی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕووی له‌ناوچه‌ی سه‌رچنار كردبوو، په‌لاماری له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری سلێمانی وێستگه‌نیوز ده‌ده‌ن و چه‌ند دیمه‌نێكی ڕووداوه‌كه‌ی پێ ده‌سڕنه‌وه.
له‌نیا به‌ختیار ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا ڤیدیۆی دیمه‌نه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌م ده‌گرت، چه‌ند كه‌سێك له‌هێزه ئه‌منییه‌كان په‌لاماری كه‌ل و په‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیان دام و به‌زۆر چه‌ند دیمه‌نێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان پێ سڕیمه‌وه و پێانووتم نابێت له‌نێو ته‌نه‌كه‌خۆڵی مۆبایله‌كه‌شت دیمه‌نی ڕووداوه‌كه‌ی تیا بێت.
له‌نیا به‌ختیار خۆی به‌ئاسایشه‌كان ناساندووه كه ڕۆژنامه‌نوسه، "پێم ووتن ڕۆژنامه‌نوسم، پێیانووتم چاوت ده‌رێ ڕۆژنامه‌نووسی".
له‌نیا به‌ختیار له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا له‌كاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كانی شاری سلێمانی ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری بۆته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز، وێڕای ئیدانه‌كردنی توندی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی به‌شێك له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هاوكات ڕۆژی یه‌كشه‌ممه داوای یاسایی له‌سه‌ر ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی تۆمارده‌كات و داوای لێكۆڵینه‌وه له چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌كات به‌رامبه‌ر به له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌سلێمانی.
سیروان غه‌ریب ، سه‌رنوسه‌ری وێستگه‌نیوز ڕاشیگه‌یاند كه "به‌وردی ئاگادارین كه ماوه‌یه‌كه به‌تایبه‌ت له‌نیا به‌ختیار بۆته ئامانجی چه‌ند كه‌سێكی ناو هێزه ئه‌منییه‌كان".
چه‌ند جارێك له‌نیا به‌ختیار سه‌نته‌ری میترۆر و سه‌ندیكای داكۆكیكاری له‌ڕۆژنامه‌وانان له پێشێلكارییه‌كان ئاگادار كردۆته‌وه.
سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز ئه‌م ڕه‌فتارانه ته‌نها دژ به ژیانی ڕۆژنامه‌وانی و ئه‌و په‌راوێزه له ئازادییه‌ی شاری سلێمانی نابینێت، به‌ڵكو دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌یبینێت كه به‌شێك له‌به‌رپرسانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خودی هیوا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا گێڕاوێتی له‌پێناو په‌یوه‌ندی و كرانه‌وه‌یه‌ك به‌ڕووی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌سنووری پارێزگای سلێمانی كه له‌و میانه‌دا چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ په‌یامنێران و به‌رپرسانی یه‌كه‌می كه‌ناڵ و میدیاكان گفتووگۆی كردووه.
سه‌رنوسه‌ری وێستگه‌نیوز، داوا له‌سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندن و میدیاكاران ده‌كات دژی ئه‌و پێشێلكارییانه بوه‌ستنه‌وه و هاوكاتیش سه‌رجه‌م كونسڵخانه‌كان و ڕێكخراوه‌كان له‌م پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر خانمه ڕۆژنامه‌نووس له‌نیا به‌ختیار ده‌كرێت، ئاگادار ده‌كاته‌وه.
سیروان غه‌ریب وتیشی ته‌نانه‌ت نه‌ك له‌كاتی ڕووداوه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان بگره له‌ڕووداوێكی وه‌كو دیداری سلێمانیش بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگری له په‌یامنێری وێستگه‌نیوز كراوه، له‌كاتێكدا به‌فه‌ڕمی بانگهێشتكرابوو بۆ دیداره‌كه و باجی ڕووماڵیشی وه‌رگرتبوو.
PM:03:59:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 7608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت