مه‌سرور بارزانی نوێنه‌رێكی نارده لای ئیدریس نانه‌وا و به‌ڵێنێكیشی پێدا
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی ئیدریس نانه‌وای كرد و بڕیاریش درا نانه‌واخانه‌كه‌ی بۆ نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ئاگر له یه‌كێك له نانه‌واخانه‌كانی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه جگه له سوتانی به‌شێكی جه‌سته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی، نانه‌واخانه‌كه‌ش زه‌ره‌ر و زیانی به‌ركه‌وت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024.4.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانی "ئیدریسی نانه‌وای" كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگاری هه‌ولێر، جگه له پێشكه‌ش كردنی دیارییه‌ك، ڕایگه‌یاند، له سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نانهواخانهكهشی بۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه".
یدریسی نانه‌وا ئەو كەسەیە لە هەولێر داوای هەڵوێست و خۆپیشاندانی لە هاوڵاتیان دەکرد.
PM:11:17:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 18708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت