ئه‌و كه‌سه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هاوڵاتیان دروست كردبوو، ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه (4) ئۆتۆمبێلی دزیوه و ته‌قه‌ی له مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایش كردووه.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دوای چاودێری و به‌دواداچوون له‌رۆژی ٢٠٢٤/٤/١٤ له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، توانرا تۆمه‌تبارێكی داواكراوی هه‌ڵاتوو له یاسا، له‌دایكبووی (٢٠٠٠) به‌ناوی(پ.ف.ح) ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاسایش ده‌ڵێت: "تۆمه‌تبار چه‌ندین پێشینه‌ی تاوانی دزیكردنی ئۆتۆمبێل و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاوڵاتیان و سه‌رانه وه‌رگرتن و ته‌قه‌كردن لهمهفرهزهكانی ئاسایشی هه‌بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ڕێگای ( ناحیه‌ی شۆڕش و سه‌نگاو و قه‌زای كه‌لار)به‌زه‌بری چه‌ك چه‌ندین ئۆتۆمبێلی له‌هاوڵاتیان سه‌ندووه و بووه‌ته‌هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سنووره‌كه".
روونیشیكرده‌وه كه "دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار و دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله دزراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا ڕاده‌ستی خاوه‌كانیان كرایه‌وه".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌كانی (٤٤٣ , ٤٤١, ٤٤٦) له‌یاسای سزادان ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
هاوكات "ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ئارامی"، سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات، كه هه‌میشه هاوكاری دهزگاكهیانن بۆ زیاتر فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش و ئارامی.
PM:10:32:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت