بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كۆمسیۆن كۆبوه‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەنگاوانە ئاڵوگۆڕ کرا کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناویەتی، ئەو هەنگاوانەش کە پێویستە بگیردرێنەبەر لەپێناو گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد.


PM:04:37:18/04/2024






ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو