به‌ڤیدۆ: هه‌په‌گه ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسێكی سوپای توركیای بڵاوكرده‌وه
وێستگه-
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، لە نزیک گوندی چاڵدرانی سەر قەزای کاراز لە پارێزگای ئامەد و لە سەر ڕێگای نێوان ئامەد و چەولیک پاسێکی هەڵگری سەربازانی سوپای تورکیا کراوەتە ئامانجی بۆمبێکی چێندراوە و پاسەکە تەقێنراوەتەوە.
به‌پێی راگه‌یاندراوی هه‌په‌گه كه ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه رووداوه‌كه رۆژی 18ی شوبات رویداوه و ماڵپه‌ڕی گه‌ریلا تیڤیش ڤیدیۆی پاسه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌كراوه كه ئه‌م چالاكییه دژی ئه‌و هێرشانه‌یه كه سوپای توركیا ده‌یكاته سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتاێكدایه ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌زاری سوپای توركیاوه، رۆژی 18ی شوبات بڵاویانكرده‌وه كه بۆمبێك له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی گشتی شاری ئامه‌د ته‌قییه‌وه له‌ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌رباز كوژراون.
PM:06:29:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1458
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت