سه‌رمایه‌كه‌ی 75 ملیۆن دۆلاره
وێستگه –
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ی 75 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی به‌ریتانی "ئه‌دیل" له چه‌ند فرۆشگایه‌كی ئاسایی به جلوبه‌رگێكی ساده‌وه ده‌ركه‌وت.
"ئه‌دیل" به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین گۆرانیبێژه ئافره‌ته‌كانی به‌ریتانیا داده‌نرێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه له كاتی بازاڕكردندا پاره‌كانی ته‌خشان و په‌خشان بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ی 75 ملیۆن دۆلاره، وه‌ك كچێكی ئاسایی له گه‌ڕه‌كێكی ئینگلیزی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له چه‌ند فرۆشگایه‌كی شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه نرخه‌كانیان زۆر گونجاوه بازاڕی كردووه.
گومانی تێدانییه كه ئه‌و گۆرانیبێژه كه ته‌مه‌نی 27 ساڵه ده‌توانێت به‌رهه‌می هه‌موو ماركه بازرگانییه به‌ناوبانگه‌كان بكڕێت، به‌ڵام پێی باشتره له شوێنێكی ئاسایی ساده‌دا پێداویستییه‌كانی بكڕێت.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه له فرۆشگایه‌كی خۆرئاوای هۆلیود بینراوه كه سه‌رقاڵی گه‌ڕان بووه به‌دوای پێداویستیه‌كاندا و كتێبێكی ره‌نگكردنی بۆ كوڕه‌كه‌ی ئه‌نجیلۆی ته‌مه‌ن سێ ساڵ كڕیوه.
سه‌ره‌ڕای به‌ناوبانگییه‌كه‌ی، هیچ كه‌سێك یاوه‌ری ئه‌دیل نه‌بووه و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بانه‌كه‌یدا به‌ته‌نیا به‌ناو فرۆشگاكه‌دا گه‌ڕاوه و له كاتێكدا وێنه‌گره‌كان به ئاشكرا وێنه‌یان گرتووه، كڕیارانی تری ناو فرۆشگاكه تێبینی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌یان نه‌كردووه، چونكه وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی جلوبه‌رگی ئاسایی له‌به‌ركردووه.
هه‌روه‌ك ئارایشتی نه‌كردبوو، ئه‌دیل ده‌ستكاری قژیشی نه‌كردبوو و چاویلكه‌كه‌ی له‌سه‌ر قژی دانابوو.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
PM:05:56:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت