بۆچوونی عه‌بادی له‌سه‌ر راپرسی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم
وێستگه ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم كاتێك هه‌رێم بابهندبوو به رێككه‌وتنه‌كان، به‌ڵام هیوا ناخوازێت هه‌رێم راپرسی بۆ جیابوونه‌وه ئه‌نجام بدات، چونكه هه‌مووان له‌ناو یه‌ك عیراقدا ده‌ژین.
حه‌یده‌ر عه‌بادی وتیشی: "پێویستمان به ئۆپۆزسیۆن هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی كاره‌كانمان و گوێكرتن له راو بۆچوونه‌كانیان".
روونیشیكرده‌وه: "ده‌مه‌وێت كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌م بگۆڕم به كه‌سانی پیشه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی تیمێكی هه‌ماهه‌نگی دروستبكه‌م، نامه‌وێت له‌په‌رله‌مان دوور بكه‌ومه‌وه سیاسه‌تی پشكێنه ره‌تده‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان گرنگه، ده‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگهیهننمه شه‌قام كه پۆسته‌كان موڵكی حزب نیه به‌ڵكو هی ده‌وڵه‌ته".
عه‌بادی روونیكرده‌وه: "داوای گۆڕانكاری ویزاری ریشه‌یی ده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوتله‌كان داوای ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌كۆی 29 خاڵ كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت 20 خاڵی جێبه‌جێكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "دۆخی ئه‌منی به‌غدا له ئێستادا باشتره له رابردوو و ده‌توانین بڵێین پایته‌خت ئارامه و هه‌وڵێكی هه‌واڵگری چڕ هه‌یه دژی تاوانی رێكخراو".
راشیگه‌یاند: "له هه‌وڵداین ئاواره‌كان بگێڕینه‌وه بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان
كارده‌كه‌ین بۆ دابیكردنی كاره‌با بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر".
روونیشیكرده‌وه: "من دكتاتۆر نیم ئاماده‌م واز له بۆستهكهم بهێنم له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
له باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌وه وتی: "ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم كاتێك هه‌رێم بابهندبوو به رێككه‌وتنه‌كان، به‌ڵام هیوا ناخوازم هه‌رێم راپرسی بۆ جیابوونه‌وه ئه‌نجام بدات، چونكه هه‌موومان له‌ناو یه‌ك عیراقدا ده‌ژین".
راشیگه‌یاند: چاكسازییه‌كان هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هه‌نگاوی باشیان بڕیوه له چاكسازی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی بارێزگاكان له‌رێی رێوشوێنه یاسایی و ده‌ستورییه‌كان ده‌كه‌ین و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ داواكاری شه‌قام".
وتیشی: "ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسان و وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانمان كهمكردوهتهوهو یه‌كه‌م كه‌سیش له خۆمه‌وه ده‌ستم بێكردوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كانیدا، عه‌بادی وتی: "مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم روونه، من پرسیار ده‌كه‌م كوا داهاتی نه‌وت، بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نادات، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه كه‌مته‌رخه‌می له حكومه‌تی عیراقه‌وه نیه، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به حكومه‌تی هه‌رێم و پرسیاره‌كه گه‌وره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كوا داهاتی چه‌ند مانگی رابردووی نه‌وتی هه‌رێم".
عه‌بادی وتی: "خه‌ڵكی موسڵ به‌شداری ده‌كه‌ن له رزگاركردنی شاره‌كه‌یان و به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی عیراق، به‌مزوانه به‌شیر و حه‌ویجه ئازاد ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:04:28:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 841
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت