ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه –
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیكی به رووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌مریكادا كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیكی كردووه كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه بۆ بۆردوومانكردنی پێگه‌ی توندڕه‌وه‌كان له سوریا به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی خۆرئاوا كرد ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی لێكترازان له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" سه‌باره‌ت به سوریا.
ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری دا له پشتیوانیكردنی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی، باڵی سیاسی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له سوریا كه توركیا تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی له پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌نقه‌ره‌وه‌یه كه به‌هۆیه‌وه 28 تورك كوژران و 61ی تر برینداربوون.
لای خۆیه‌وه پارتی یه‌كێتی دیموكراتی ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كه‌وه هه‌بێت و رایگه‌یاند كه ئه‌نقه‌ره ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ئاڵۆزكردنی باكووری سوریا ده‌قۆزێته‌وه.
پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له سوریا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ناوچه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب، توركیای نیگه‌ران كردووه و مه‌ترسی له‌لا دروستبووه كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌په‌گه بیری جیابوونه‌وه لای كورده‌كانی باكوور زیندوو بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: حه‌یات
PM:03:51:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 691
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت