سلێمانی.. باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
وێستگه ـ هێڤی خالید
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستیان هه‌بووه له دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان، ئاشكراشیده‌كات، كه چه‌ند تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ماون ده‌ستگیربكرێن و بریاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌وێستگه‌ی راگه‌یاند: سێ تۆمه‌تباریان ده‌سگیركردووه كه ده‌ستیان هه‌بووه له دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی سلێمانی.
وتیشی: "ئه‌وسێ تۆمه‌تباره به‌ره‌گه‌زكوردن و پێشتریش له‌سه‌ر دزی ده‌سگیركراون".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكرد: "چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش ماون له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان ده‌ستگیر بكرێن و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و ناویشیان دراوه‌ته به‌سه‌رجه‌م بازگه‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تائێستا دووه ئۆتۆمبێلی دزراومان داوه‌ته‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان".
زیاتر له‌مانگێك ده‌بێت له شاری سلێمانی دزینی ئۆتۆمبێل سه‌ری هه‌ڵداوه و وێستگه‌ش دوان له‌و ئۆتۆمبێله دزراوانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له سلێمانی دزرابوون.
PM:03:45:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1429
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت