فراكسیۆنی گۆڕان داواكاره عه‌بادی ده‌ست له حزبه‌كه‌ی بكێشێته‌وه
وێستگه -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات گۆڕانكاری له كابینه‌ی له ڕێی په‌رله‌مان و سیاقه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ، "پشتیوانی دوركه‌وتنه‌وه له پشكێنه‌ی تائیفی و حزبی ده‌كه‌ین و پێویسته تۆش ده‌ست له حزبكه‌ت بكێشیته‌وه".
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌میانی وته‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی كرد، وتی: "فراكسیۆنی گۆڕان پشتیوانی له پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ده‌كات".
وتیشی: "كاتێك باس له‌و حكومه‌ته ده‌كرێت، واتای دوركه‌وتنه‌وه له ئینتیمای حزبی، هه‌ربۆیه لێره‌وه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا واز له پۆسته حزبیه‌كه‌ی بهێنێت، تا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی نیشتمانی سه‌یری بكه‌ین".
داواشی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد پشتیوانی له پرۆژه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان بكا، كه په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ته‌به‌نییان كردووه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان، "ئه‌وه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كی چاكسازییه و تكا ده‌كه‌ین وه‌ك حكومه‌ت پشتیوانمان به".
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی ته‌واوی چاكسازی ده‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌رجمان ئه‌وه‌یه هه‌موو چاكسازییه‌ك له‌ڕێی په‌رله‌مان و سیاقاتی ده‌ستورییه‌وه بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی بێت و رێگه نه‌ده‌ین حوكمێكی فه‌ردی بێته ئاراوه چی بوێت بیكات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "گرنگه ته‌وازون و ته‌وافوقات له‌نێوان پێكهاته‌كان رابگیرێت، نه‌ك له‌نێوان حزبه‌كان".
دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به میوانداری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رده‌وامه و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كات.
PM:03:36:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 869
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت