گه‌رمیان.. مامۆستایانی زانكۆ له‌باره‌ی ده‌وامه‌وه بڕیاریاندا
وێستگه- ئه‌حمه‌د حه‌مید
مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه بایكۆتیان شكاندبێت و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21ی شوباتی 2016، ده‌وام ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
دڵشاد محه‌مه‌د، نوێنه‌ری مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان به وێستگه‌ی راگه‌یاند: "هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌مان نه‌داوه و بایكۆت به‌رده‌وامه".
وتیشی: "ئه‌و داواكارییانه‌ی له به‌ییاننامه‌كه‌ماندا رامانگه‌یاند، هیچی جێبه‌جێ نه‌كراوه و له‌سه‌ر بایكۆتی خۆمان به‌رده‌وامین، تا جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانمان".
نوێنه‌ری مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان باسی له‌وه‌ش كرد: "مامۆستایان سه‌ر پشكن له‌وه‌ی كه ده‌وام ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام زۆرینه له‌گه‌ڵ بایكۆتدا بوه و بایكۆتمان كردوه و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كۆده‌بینه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش راده‌گه‌یه‌نین".
له ئێستادا ده‌نگۆی شكاندنی بایكۆت له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیانه‌وه له ئارادایه، مامۆستایانیش ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌بێ بنه‌ما ناوده‌به‌ن.
به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان و راگه‌یاندنی خشته‌ی نوێی مووچه‌وه، كه حكومه‌ت به‌ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه لێی بڕیون، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامن له مانگرتن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن.
PM:03:24:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 2091
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت