عه‌بادی: بۆ هه‌رێم ناتوانێت مووچه دابین بكات؟
وێستگه ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غداو هه‌رێم نه‌وتی خۆیان ده‌فرۆشن، به‌ڵام بۆ هه‌رێم ناتوانێت مووچه دابین بكات، له كاتێكدا به‌غدا توانیویه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وتارێكیدا كه‌له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشكه‌شیكرد وتی: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات، سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجه‌كه‌ی بۆ ده‌نێرین".
وتیشی: "هه‌رێًمی كوردستان نه‌وت ده‌فرشێت، نه ئێمه‌و نه خه‌ڵكی كوردستان نازانین داهاته‌كه‌ی چی لێدێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "منیش وه‌ك خه‌ڵك ده‌پرسم داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ كوێ ده‌ڕوات".
روونیشیكرده‌وه: "هه‌رێم و به‌غدا له قه‌یرانی داراییدان، به‌ڵام بۆ هه‌رێم ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، له‌كاتێكدا عیراق مووچه‌ی دابینكردووه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی كوردستان پرسیاره‌كانیان ئاڕاسته‌ی عه‌بادی كردووه‌و بڕیاره دوای كۆتایی هاتنی پرسیاره‌كان وه‌ڵامیان بداته‌وه.
خه‌سره‌و گۆران، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، خوازیارن به‌غداش به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
هاوكات هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی: "ئێمه پشتیوانی گۆڕانكاری و دووركه‌وتنه‌وه له پشكێنه ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته هاوسه‌نگی هه‌بێت".
وتیشی: "ئێستا داوا له‌عه‌بادی ده‌كه‌ین له‌حزبه‌كه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، بۆچی هیچ پشتیوانیه‌ك نابینین بۆ پێشمه‌رگه، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ین كه ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌بێت له رێی به‌رله‌مانه‌وه بێت".
PM:02:44:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 929
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت