عه‌بادی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ستنیشانكرد كه‌ به‌شداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن


وێستگه‌ ـ
سه‌رۆك وه‌زیران عیراق ئاشكرایكرد، دەبێت پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی پەیوەندی پتەویان هەبێت و به‌شداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن، دەشڵێت: "كێشه‌ی داراییمان نییه‌و ده‌توانین مووچه‌ دابین بكه‌ین".

له‌ وتارێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشكه‌شیكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ناوخۆی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی كرد.

وتیشی: "ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندی پته‌ویان هه‌بێت و به‌شداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن".

روونیشیكرده‌وه‌: هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، جێی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ ناتوانێت مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا بدات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه‌ كێشه‌ی داراییمان نییه‌و ده‌توانین مووچه‌ دابین بكه‌ین".



PM:02:11:20/02/2016


ئه‌م بابه‌ته 847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو