چنار له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت
وێستگه-
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، چنار، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌گێكدا گرتوویه‌تی و سه‌گه‌كه‌شی له‌باوه‌ش گرتووه.
هونه‌رمه‌ند چنار سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به گۆرانیی "به‌رووی نازه‌وه" ناوبانگی ده‌ركرد له‌ساڵی 2006 دا پاشان چه‌ند گۆرانییه‌كی تری تۆماركردوو، دواهه‌مین گۆرانی خۆیشی به‌ناوی په‌پوله‌ی ئازادی پیشكه‌ش به پێشمه‌رگه كرد.
كچه هونه‌رمه‌ندی لاو چنار كه ماوه‌یه‌كه هیچ به‌رهه‌مێكی نی یه ئه‌مڕۆ نوێترین به‌رهه‌می خۆی كرده دیاری پێشمه‌رگه و هه‌وادارانی ده‌نگی خۆی به‌ناوی په‌پوله‌ی ئازادی.
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌رهه‌میدا چرا وتی " ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بێ پایانم بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به تایبه‌ت پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگن، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستیم بۆ سه‌رجه‌م هه‌واداران و هۆگرانی ده‌نگم هه‌یه".
هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه (مه‌زهه‌ری خالقی) به دڵێكی گه‌وره دووباره وتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌م لێ قبوڵ بكات"ته‌نها ئامانج له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بێ پایانم بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌و ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه".
PM:01:02:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 2761
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت