فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق "كاره‌ساتێكیان بۆ خێزانێك" دروستكرد
وێستگه-
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، له‌ناحییه‌ی عامرییه‌ی سه‌ر به قه‌زای فه‌لوجه، به‌هه‌ڵه بۆردومانی ماڵێكیان كردوو به‌هۆیه‌وه"كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان بۆ ماڵێك دروستكرد".
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌سوپای عێراقی ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئاشكرای كرد به‌هۆی بۆردومانی هه‌ڵه‌ی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ناحیه‌ی عامرییه "كاره‌ساتێكی گه‌وره دروستبوو، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك شه‌هید بوو حه‌وتی تریش به‌سه‌ختی بریندربوون، كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن".
به‌پێی لێدوانی ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه عێراقییه، فرۆكه جه‌نگییه‌كه به‌هه‌ڵه بۆردومانی ماڵێكی كرد كه خێزانێكی تیادا ده‌ژیاو په‌یوه‌ندییان به‌هیچ "گروپێكی تیرۆرستییه‌وه نه‌بووه".
له‌لایه‌كی تره‌وه سایتی سۆمه‌رییه نیوز له‌زاری ئه‌نجومه‌نی عامرییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه ئه‌و رووداوه ڕویداوه.
PM:12:41:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 886
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت