جه‌میل بایك: پارتی‌ پشگیری‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ هاریكاری‌ داعشیان كردووه‌




وێستگه‌- ئێن ئاڕ تی‌


هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، پارتی پشتگیری ئەو وڵاتانەی کردووە کە یارمەتی داعشیان داوە، بۆیە پەیوەندی نێوان ئەو حزبە و حکومەتی عێراق تێکچووە.

جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاند "هەریەکە لە سعودییە و قەتەر بۆ لاوازکردنی حکومەتی عێراق پشتگیریان لە داعش کردووە و پارتیش پشتگیری لەو وڵاتانە کرد بۆیە پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق تێکچوو".

سەبارەت بە قەیرانی‌ سوریاش، جەمیل بایک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو نازانێت تورکیا هێرشی دەکاتە سەر ڕۆژئاوا یان نا، بەڵام ئەگەر کارێکی لەو شێوەیە بکات ئەوا بەقورس لەسەر تورکیا دەکەوێت. وتیشی "پێویستە هیچ هیزێکی دەرەکی نە چێتە ناو خاکی سوریاوە".

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕاشیگەیاند "دەوڵەتی تورکیا نایەوێت جەنگ لە سوریا کۆتایی بێت و هەرچەندە وانیشانی دەدات دوژمنی بەشار ئەسەدە، بەڵام ئاکەپە یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی بەشار ئەسەد لە گۆرەپانەکدا".

زیاتر لە دوو مانگە گژی‌ و پێکدادان لە بەشێک لە شارەکانی‌ باکوری‌ کوردستان لەنێوان حکومەتی‌ تورکیا و گەنجانی‌ کورد بەردەوامە، لە ئێستاشدا تورکیا چاوی‌ لەپێشڕەوییەکانی‌ یەپەگەیە لە ڕۆژئاوای‌ کوردستان و بەم دواییەش لە چەندین کەناڵی‌ جیاوە هەوڵیداوە بەربە پێشڕەوییەکانی‌ یەپەگە بگرێت و لەو پێناوەشدا بۆردومانی‌ بەپەگەی‌ کردووە لەڕۆژئاوای‌ کوردستان.


PM:12:09:20/02/2016


ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت