حكومه‌ت به‌ڵێنی دابه‌شكردنی نیو مووچه‌ی مانگی 9 به‌مامۆستایان ده‌دات
وێستگه-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنی دابه‌شكردنی نیو مووچه‌ی مانگی 9ی مامۆستایان ده‌دات و به‌رپرسانی یه‌كێتی مامۆستایان و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پشتراستی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی پشتراستكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9ی به مامۆستایان داوه، ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی خوێندن و وازهێنان له‌بایكۆتكردن.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد كه له‌دوای كۆتایهاتن به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و پرۆسه‌یه به‌پێی ئالیه‌تێكی گونجاو ده‌ستپێبكات و حكومه‌تیش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داوه به ئه‌ندامانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مرۆ ، به‌رپرسانی یه‌كێتی مامۆستایان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاند.
هه‌روه‌ها پێده‌چێت رۆژی دووشه‌ممه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانانی ئالیه‌تێك بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و نیو مووچه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مامۆستایان كۆببنه‌وه.
AM:11:37:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت