بی بی سی: شه‌رڤانان چوونه ناو شه‌دادییه‌وه
وێستگه-
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ئه‌مرۆ شه‌ممه، به‌ته‌واوی ناوچه‌ی شه‌دادییان كۆنترۆڵكرد‌و ئاڵای داعشیان دابه‌زاندو ئاڵای یه‌په‌گه‌یان به‌رزكرده‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا دوێنێ هه‌ینی، به‌پاڵپشتی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆردومانی چڕی ناوچه‌كه كرا‌و، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ش كه له‌ئێستادا له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه، چوونه ناو شاره‌كه‌وه و سه‌نته‌ری شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ئاشكرای كرد كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، چوونه ناو شاره‌كه‌وه.
ئه‌و شارۆچكه‌یه شوێنێكی ستراتیژییه تاوه‌كو لێوه‌ی پێشڕه‌وییه‌كان به‌ره‌و ڕه‌قه ده‌ستپێبكات، وه‌ك چۆن پێشتر ڕایانگه‌یاند هێزه‌كانیان به‌ره‌و ڕه‌قه ده‌جوڵێنن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئێستا یه‌په‌گه له‌پێشڕه‌ویدایه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.
AM:10:40:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 694
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت