دانپێنانی ئه‌و پۆلیسه كورده‌ی دوێنی دوو خوشك و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
وێستگه-
دوێنێ له‌رووداوێكی خوێناویدا له‌شاری كه‌ركوك، پۆلیسێكی كورد، هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو خوشكی خۆی كوشت و خوشكه‌زایه‌كیشی به‌خه‌ستی برینداركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه وێستگه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه پۆلیسه‌كه‌ش برینداره و له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایدا دانی نه‌وه به‌چه‌ند چیرۆكێكدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌م پۆلیسه كورده چۆته ماڵه‌وه، كه‌سێك كه پله‌ی ئه‌فسه‌ری پۆلیسه، له‌نزیك ماڵه‌كه‌یدا ده‌بینێت، زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره كێشه‌یان هه‌بووه.
پۆلیسه‌كه له‌دانپێدانانه‌كه‌دا وتوویه‌تی"ئه‌فسه‌ره‌كه‌م له‌ماڵه‌كه‌مدا بینی، بوو به‌شه‌ڕه‌و ته‌قه‌كردن له‌نێوماندا، بۆیه ته‌قه‌كراو ئه‌و ڕووداوه‌ی لێكه‌وته‌وه".
پۆلیس تاوه‌كو ئێستا هه‌ر ئه‌م پۆلیسه به‌تۆمه‌تبار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان،"ئه‌م هه‌ستاوه به‌پرۆسه‌ی كوشتنه‌كان ڕاسته‌وخۆ"
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كێشه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌و پۆلیسه‌كه ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ كێشه‌ی زه‌وی و زار و میراتی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس به‌وێستگه‌یان ڕاگه‌یاند كه ڕووداوه‌كه ورده‌كاری زۆرتره.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌رچی، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ئاماژه به بونی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كراوه له‌ماڵه‌كه‌دا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و پێده‌چێت ئه‌و دانپێدانانه‌ی بكوژه‌كه ته‌نها پروپاگه‌نده بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه گه‌وره‌كه.
AM:10:30:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 3473
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت