له‌یلا فه‌ریقی جیاواز ده‌ركه‌وته‌وه
وێستگه ـ
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ له‌یلا فه‌ریقی كه ماوه‌یه‌كه هیج كارێكی هونه‌ری نییه، دوای چه‌ندین ساڵ دووری له راگه‌یاندنه‌كان نوێترین وێنه‌ی بڵاوكرایه‌وه.
محه‌مه‌دی حاجی قادریی شاعیر، كه وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی گرتووه وتی: "ئه‌مڕۆ به رێكه‌وت چاوم به شاژنی گۆرانی و مه‌قام له‌یلا فه‌ریقی كه‌وت ساڵانێك بوو یه‌كتریمان نه‌بینی بوو، واته دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیری هاوڕێم كارێكی زۆر جوان و پڕ سه‌لیقه و پڕۆفیشناڵ بۆ دووا سی دی له‌یلا كرابوو كه به‌ڕاستی یه‌كێكه له كاره‌هه‌ره‌جوانه‌كانی له‌یلاو دوا گۆرانی ئه‌و سی دیه‌ش هۆنراوه‌ی منه به ناوی "من هه‌ڵه‌بووم".
هه‌ر له قسه‌كانی ئه‌و شاعیره ده‌ڵێت: "باسی زۆرشتمان كرد كه هه‌وادارانی له‌یلا پرسیار ده‌كه‌ن و زۆر تامه زرۆی ئه‌وه‌ن دووباره شاژنی گۆرانی و مه‌قامی كوردی بگه‌ڕێته‌وه و به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گۆرانی تازه‌مان بۆ بڵێت".
محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی دركاند: "به نیازین له‌گه‌ڵ هاوڕێی ئازیزم هه‌ڵكه‌وت زاهیر له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری دابڕانی له‌یلا و هه‌وادارانی كورت بكه‌ینه‌وه به ئومێدی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌یلا".
هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی یه‌كێكه له ژنه هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌رییه دوانی كاری هونه‌ری ئه‌لبومێك بوو به ناوی گوێم لێگرن كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئاواز دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆی ئه‌نجامدابوو.
PM:10:38:19/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 8375
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت