وێنه‌كه‌ی بێ ماكیاژ ببینه
وێستگه ـ
رۆژنامه‌وان و پێشكه‌شكار وه‌فا كێلانی له په‌ڕه‌ی ئینستاگرامییدا وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه و كه تیایدا به بێ ماكیاژ ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رنجی شوێنكه‌وتوانی په‌ڕه‌كه‌ی و هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه كێلانی له وێنه‌كه‌دا بێ ماكیاژ به شێوه‌یه‌كی زۆر سروشتی ده‌ركه‌وتووه و سه‌رنجی هه‌زارانی به‌لای خۆدا راكێشاوه و هه‌وادارانی دڵنیاكرده‌وه، كه خۆی كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێشه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "رۆژێكی خۆش به بێ ماكیاژ و فلته‌ر".
ڕۆژنامه‌وانی ناوبراو، پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌فزیۆنی میسڕییه، له‌دایكبووی 10/9/1972 و ماوه‌یه‌كی زۆری ته‌مه‌نی له بواری رۆژنامه‌وانییدا به‌سه‌ر بردووه و له چه‌ندین ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی رۆژنامه‌وانییدا ئه‌زموونی هه‌یه و كاری ئه‌نجامداوه، دواتر له ساڵی 2012 دا چووه ته‌له‌فزیۆنی mbc1 و به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی هه‌بوو به ناوی "نه‌وه‌رت".
دوا كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كێلانی بریتی‌بوو له به‌رنامه‌ی "قه‌سڕل كه‌لام Palace of Discussion" كه له كاتی هاتنه سه‌ر حوكمی مورسی دا به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ر زوو پێداخرابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی رۆژنامه‌وان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی بانگ ده‌كرد كه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌و كاته گفتوگۆیان ده‌كرد.
له ئێستاشدا هیچ كارێكی نوێی ئه‌نجام نه‌داوه و هیچ زانیارییه‌كی نوێی نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كاری نوێی ده‌بێت یاخود نا.
PM:10:09:19/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 6801
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت