بانكێكی ئه‌مه‌ریكا: نرخی نه‌وت ده‌بێت به 47 دۆلار
وێستگه-
بانكێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا، پێیوایه ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ی ئۆپیكه‌وه ئه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت بۆ 47 دۆلار.
ئاژانسی رویته‌رز، له‌زاری بانكی میریل لینش بڵاویكرده‌وه كه ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی جیهانی ئۆپیكه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 47 دۆلار.
ئه‌و بانكه پێشبینی ده‌كات له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا نه‌وت ئه‌و نرخه نوێیه تۆمار بكات.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه هه‌رسێ ووڵاتی قه‌ته‌رو روسیا‌و سعودیه، رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرانی نه‌وتی ئه‌و ئه‌و وڵاتانه داوایان له‌رێكخراوی ئۆپیك كرد كاربكات بۆ سه‌قامگیركردنی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان قه‌یرانی دارایی رووبه‌روی چه‌ندین ووڵات بۆته‌وه به‌تایبه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه فرۆشتنی نه‌وت یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه گرنگه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی داهات.
PM:07:25:19/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت