پيتی " i "ـی ئايفۆن و ئايپاد لە چييەوە هاتووە؟
وێستگە - سەربەست نەجمەدين
وەک ئاشکرايە ئامێر و بەرهەمەکانی کۆمپانيای ئەپڵ لە بازاڕەکانی جيهاندا بوونەتە پڕفڕۆشترين و بەکارهێنەرێکی زۆريان بەلای خۆياندا راکێشاوە.
لەناو ئەو بەرهەمانەشدا مۆبايلەکانی ئايفۆن (iphone) زۆرترين داهاتيان بۆ کۆمپانياکە کۆکردۆتەوەو بەردەواميش ساڵانە ڤێرژن و جۆری نوێی دەخرێتە بازاڕەکانی جيهانەوە.
رەنگە هەندێ کات لەلايەن خەڵکەوە پرسياری ئەوە کرابێت ئاخۆ ناوی (iphone) يان ئايپاد و ئايپۆد بۆ لە وشەيەک و پيتێکی لێکدراو پێکهاتووە، بۆ لە دوو وشە يان وشەيەک بە تەنيا پێکنەهاتووە، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ستيڤ جۆبسی خاوەنی پێشووی کۆمپانيای ئەپڵ.
سەرەتای بەکارهێنانی پيتی " i " دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨ کاتێک ئامێرێک دروستکرا و ناونرا ئای ماک، ئەمەش يەکەم بەرهەمی کۆمپانيای ئەپڵ بوو.
ئەو کاتەش واتە ساڵی ١٩٩٨، جۆبس هۆکاری زيادکردنی پيتی ئای بۆ ناوی بەرهەمەکانی ئاشکراکردووەو وتويەتی " پيتی ئای دەربڕين نييە لە تەنيا وشەيەک و کورتکراوەکەی وەرگيراو بێت بەڵکو مانای چەند وشەيەک دەدات لەوانە (internet, individual instruct, inform, inspire)." ئەو وشانەش بە مانای (ئينتەرنێت ، کەسی ، رێنمایی کردن ، ئاگادارکردنەوە ، هاندان) دێن.
واتە خاوەنی پێشووی ئەو کۆمپانيايە ويستويەتی بەرهەمەکانی لە چوارچێوەی يەک وشە و مانادا کۆبکاتەوە بەڵکو ويستويەتی ماناکەی کراوەبێت وەک چۆن بەردەوام لە گەشەدايە.
PM:04:02:19/02/2016
ئهم بابهته 2327
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت