ئیلهام شاهین له‌گه‌ڵ بكوژی به‌غدادیدا چی ده‌كات؟
وێستگه-
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسری، ئیلهام شاهین، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند هه‌رچ كه‌سێك ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بكوژێت، ئه‌وا ئه‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كوشتنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ئه‌نجامبدات له‌گه‌ڵیدا مانگی هه‌نگوینی به‌سه‌ر ده‌بات.، چونكه ئه‌وه تاكه رووداوه له‌ئێستادا خه‌ونی پێوه ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه پاره‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ش له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، چونكه پێیوایه به‌كوشتنی ئه‌و جیهان ده‌ربازی ده‌بێت له كوشتن و تیرۆر.
AM:11:48:19/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 7306
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت