بەوێنە، هەرزانترين مۆبايل لە جيهاندا
وێستگە - سەربەست نەجمەدين
وڵاتی هندستان، هەرزانترين مۆبايلی زيرەکی دروستکرد و لە کۆنگرەيەکيشدا پێشانی راگەياندنەکان درا و تايبەتمەندييەکانيشی خرايە روو.
ئەو مۆبايلە زيرەکە ناوی (FreeDom 251)ـەکە، کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ لە خۆ دەگرێت و لە شێوەشدا لە ئای فۆن شەش ئێس دەچێت.
هەروەها بۆ ئەوەی لە بازاڕەکاندا کۆپی نەکرێت و لە ئامێرە چينييەکان دووربکەوێتەوە، ئاڵای وڵاتی هند لە پشتی مۆبايلەکە داندراوە، نرخەکەشی بە ٢.٥ پاوەند داندراوە کە دەکاتەوە چوار دۆلار، ئەمەش هەرزانترين مۆبايلی زيرەکە لە جيهاندا و يستمی ئەندرۆيديشی لەسەرە.
ئەم مۆبايلە کامێرای پشتەوەی ٣.٢ مێگاپێکسڵە و کامێرای ناوەوەشی سێ مێگاپێکسڵە، ميمۆری ناوەکی هەشت گێگايە و ئێس دی کارديشی بۆ دەبێت، دەشتواندرێت کۆنێکتی ئينتەرنێت بێت لە رێگەی وايەرلێسەوەو بەرنامە و ياريشی بۆ دادەبەزێندرێت چونکە ئەندرۆيدی لەسەرە.
چەند وێنەيەکی:
AM:11:19:19/02/2016
ئهم بابهته 2255
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت