دوو پۆلیس له كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئافره‌تان
وێستگه –
دادگایه‌كی ئه‌مریكی تۆمه‌تی "لاقه‌كردن"ی ئاراسته‌ی دوو پۆلیسی شاری لۆس ئه‌نجلوس له كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا كرد و به‌بڕی 3.5 ملیۆن دۆلار كه‌فاله‌تی به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
داواكاری گشتی رایگه‌یاند كه هه‌ردوو پۆلیس جه‌یمس نیكۆلاس (44 ساڵ) و لویس فالینزویلا (43 ساڵ) له 2008ه‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا چوار ئافره‌تیان لاقه كردووه.
داواكاری گشتی وتی: "پۆلیسه‌كان له به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئافره‌ته‌كانیان لاقه كردووه".
رۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو پۆلیسه كه له 2013ه‌وه له‌كار راگیراون ده‌رچوو و تۆمه‌ته‌كه‌یان ئاراسته كرا.
داواكاری گشتی وتیشی: "ئه‌و دوو پۆلیسه له ماوه‌ی جیاوازدا و له كاتی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای ماده‌ی هۆشبه‌ردا ئافره‌ته‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و لاقه‌یان كردوون".
به‌گوێره‌ی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی، له دۆسێكه‌یاندا هاتووه كه ئه‌و دوو پۆلیسه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌یان كردووه گه‌ر داواكارییه‌كه‌یان قبوڵ نه‌كه‌ن.
ئه‌و دوو پۆلیسه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و به‌زۆر لاقه‌كردن و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ لاقه‌كردنیان ئاراسته كراوه و گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی ده‌درێن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:11:09:19/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 3224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت