به ڤیدیۆ.. یارییه‌كی منداڵان ده‌ڵێت: "بژی داعش"
وێستگه ـ
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن، گرته‌ی ڤیدیۆیی یارییه‌كی مندڵانی بڵاوكرده‌وه كه گوایه له عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌فرۆشرێت و ده‌نگێكی لێوه ده‌رده‌چێت كه ده‌ڵێت: "بژی داعش".
یارییه منداڵانه‌كه له‌شێوه‌ی تفه‌نگێكدایه و دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌نگی فیشه‌كێك ده‌نێكی دیكه ده‌ڵێت: "بژی داعش" ئه‌وانه‌ش كه توانجیان له‌و گرته ڤیدیۆییه داوه، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه كه بۆچی له‌كاتی هاورده‌كردنی ئه‌و یارییه‌دا، ئه‌و حاڵه‌ته فه‌رامۆش كراوه و داوایان له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عه‌ره‌بستانی سعودییش كردووه، ده‌ستبه‌جێ یارییه‌كه له بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبكاته‌وه تا كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر منداڵان نه‌بێت.
PM:10:53:18/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1593
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت