داعش دوچاری قه‌یرانی دارایی ده‌بێت
وێستگه ـ
ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به بنبڕكردنی تیرۆری ئه‌لیكترۆنی پێی وایه كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش دوچاری داڕمانی دارایی بووه و بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره، دیله‌كانی به‌رده‌ستیشی ئازاد ده‌كات.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز به‌پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی (صواب) بۆ بنبڕكردنی تیرۆری ئه‌لیكترۆنی، بڵاویكرده‌وه كه رێكخراوی داعش له شاری موسڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه غه‌رامه ده‌كات كه پابه‌ند نابن به پۆشینی ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی كه بۆیان دیاریكراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سزای ئه‌و سه‌رپێچییه، جه‌ڵد كردن بووه، كه‌چی ئێستا كراوه به پاره.
راپۆرته‌كه قسه‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكه كه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ست داعش ده‌ژین و ئه‌وانه‌ی له فه‌لوجه‌وه هه‌واڵیان به ناوه‌نده داوه، باسیان له‌وه كردووه ئێستا داعش ئاماده‌یه‌له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی، پاره وه‌ربگرێت و بۆ هه‌ر كه‌سێكیش، 500 دۆلاری دیاری كردووه.
له مانگی ته‌مموزی رابردوو، ئه‌مریكا و ئیمارات ناوه‌ندی (صواب)یان دامه‌زراند كه ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندیی ژماره‌ییه و باره‌گاكه‌ی له شاری ئه‌بوزه‌بییه، ناوه‌نده‌كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و چالاكی و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه داعش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌یكات.
پێشتریش رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف-ی به‌ریتانیا ئاشكرایكردبوو كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، داعش موچه‌ی چه‌كداره‌كانی بۆ نیوه كه‌مكردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردبوو كه داعش له شاری رقه داوایان له دانیشوانی شاره‌كه كردووه كرێی ئاو و كاره‌با به دۆلار بده‌ن.
PM:10:04:18/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1059
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت