به‌وێنه.. ئه‌و ژنانه‌ی جیهانیان گۆڕی
وێستگه ـ
ئه‌م خانمانه‌ی خواره‌وه به (خانمه ئاسنینه‌كان) ناوده‌برێن كه به هه‌ڵوێست و كاره‌كانیان جیهانیان گۆڕی و ژیانی ملیۆنان كه‌سیان رزگار كرد.
فلۆرنس نایتنگڵ 1820-1910، خانمه په‌رستارێكی ئینگلیزی بوو، یه‌كه‌م ژن بوو كه مه‌دالیای شایسته‌ی له‌كاتی جه‌نگدا پێبه‌خشرا، ئه‌م خانمه شه‌و و رۆژ سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی جه‌نگ بوو و نازناوی (خانمی روناكی) لێنرابوو.
ئه‌لیزابێس گاریت ئه‌ندرسن 1836-1917، یه‌كه‌م خانمی به‌ریتانیا بوو كه وه‌ك پزیشك و نه‌شته‌رگه‌ر ده‌ركه‌وت، له ساڵی 1872، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت به ژنانی له له‌نده‌ن دامه‌زراند بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان، هه‌ر له له‌نده‌ن فێرگه‌ی پزیشكی ژنانی دامه‌زراند وه‌ك رێگایه‌ك بۆ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی خانمان بۆناو بواری پزیشكی.
ماری كوری 1867-1934، كیمیازانێكی پۆڵۆنییه، یه‌كه‌م خانم بوو كه خه‌ڵاتی نۆبڵ-ی پێ به‌خشرا و تاكه خانمیشه كه دوو جار ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا پێكه‌وه هه‌ردوو مادده‌ی پۆلۆنیۆم و رادیۆم-ی دۆزییه‌وه كه ره‌گه‌زی سه‌ره‌كین بۆ گه‌شه‌پێدانی تشیكی سینی.
ئاڵس كاسرین ئیڤانز 1881-1975، یه‌كه‌م زانای زینده‌وه‌رزانییه كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا دامه‌زرا، ئاڵس په‌تایه‌كی به‌كتریایی دۆزییه‌وه كه له مانگاوه بۆ مرۆڤ ده‌گوازریه‌وه و توشی تای ده‌كرد.
ریتا لیڤی مۆنتالشینی 1909-2012، ئه‌م خانمه ئیتالیه زانای بواری ده‌مار بووه و ساڵی 1986 خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌سه‌ر كار و فه‌رمانه‌كانی ئه‌ندامانی له‌ش وه‌رگرتووه، جگه‌له‌وه‌ش به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌مار كه جۆره پرۆتینێكی تایبه‌ته به گه‌شه‌كردن، خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
تۆیۆیۆ 1930 – هێشتا له‌ژیاندایه، ده‌رمانساز و زانای كیمیایی چین كه به دۆزینه‌وه‌ی مادده‌ی ئه‌رتیمیسینین به‌ناوبانگه، ئه‌م مادده‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی مه‌لاریا به‌كارده‌هێنرێت كه به‌هۆیه‌وه ژیانی ملیۆنان كه‌س رزگاركرا، ساڵی 2015 خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌بواری زانستی پزیشكی له‌گه‌ڵ دووكه‌سی دیكه پێ به‌خشرا.
جوان لیۆ – هێشتا له‌ژیاندایه، خانمه پزیشكێكی كه‌نه‌دییه و ئێستا سه‌رۆكی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنووره، هاوكاربووه له دامه‌زراندنی پرۆژه‌یه‌كی پزیشكی كه له دووره‌وه چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكات، به‌مه‌ش نه‌خۆشه‌كانی 150 ناوچه‌ی دووره‌جه‌ستی به زیاترله 300 پزیشكی تایبه‌تمه‌ند له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌سته‌وه.
PM:03:46:18/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1631
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت