د. فواد مه‌عسوم: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به ئینقلاب ده‌زانم
وێنه‌ی به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ د. فواد مه‌عسوم.
وێستگه-
سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئاشكرای كرد كه بۆچونێك دروستبووه ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ده‌ستوری عێراقیش هه‌ڵپه‌سێردرێت"من ئه‌مه به بۆچون نازانم به‌ڵكو به ئینقلابی دا ده‌نێم".
د. فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا رۆژی چوارشه‌ممه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند بۆچونێك له‌ناو كوتله سیاسییه‌كاندا له‌ئارادایه كه باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌ستور ده‌كات، ئه‌م بۆچونه خراپه ده‌یه‌وێت خۆی زاڵ بكات"من ئه‌مه به ئینقلابی ده‌زانم".
هه‌روه‌ها وتی"له‌ئێستادا كار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق، چونكه ئه‌م بارودۆخه پێویستی به رێكه‌وتنی نوێیه، رێكه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاكسازییه‌كان چونكه ئه‌م ووڵاته پێویستی به پرۆژه‌ی چاكسازییه، هه‌موومان كۆكین".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان د. فواد مه‌عسوم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كێشه‌كان له‌سه‌ر ته‌فسیركردنی به‌نده‌كانی ده‌ستوره".
د. فواد مه‌عسوم پێیوایه كه ده‌بێت سیاسه‌تی نه‌وتی به‌هاوبه‌شی بێت له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا، پێشتر لێكدابڕان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ناتوانین بڵێین لێكدابڕان هه‌یه".
هه‌روه‌ها وتیشی"هه‌وڵ له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه، تاوه‌كو هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێكه‌وتنی حه‌قیقی و گفتووگۆكان به‌ته‌واوی ده‌ستپێبكاته‌وه".
د. فواد مه‌عسوم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌دوای پرۆسه‌ی رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه، تاوه‌كو ئێستا له‌بواری بنیادنانی بینایه‌كی نوێ بۆ عێراق شتێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه "تاوه‌كو فه‌خری پێوه بكه‌ین"
ئه‌نبار و داعش و هاوپه‌یمانێتی
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند سوپای عێراقی له شاری ئه‌نبار له‌پێشڕه‌وی زیاتردایه‌و بڕوایه‌كی چه‌سپیو دروستبووه به‌رامبه‌ر له‌ناوبردنی داعش و وه‌ده‌رنانیان له‌عێراقدا.
سه‌باره‌ت به پێشخستنی سوپای عێراقی و به سیسته‌ماتیككردنی سوپاكه، فواد مه‌عسوم پێیوابوو ده‌بێت ڕاهێنان و هاریكاری زیاتری سوپاكه بكرێت.
هه‌روه‌ها وتی"من ته‌ئیدی ئه‌و بۆچونه ده‌كه‌م كه خزمه‌تی سه‌ربازی ئیلزامی بێت"
د. فواد مه‌عسوم پێیوایه، داعش گه‌لی عێراقی یه‌كخستوو، هاوپه‌یمانی روسیا‌و ئێران و سوری توانی داعش لاواز بكات و تێكبشكێنێت.
به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا فواد مه‌عسوم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ئه‌وان داوای هاتنی زه‌مینی ناكه‌ن بۆ عێراق و گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵیدا نییه.
فواد مه‌عسوم له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتی "ئێمه ته‌ركیز ده‌كه‌ینه سه‌ر سوپای خۆمان".
كێشه سیاسییه‌كانی عێراق
سه‌باره‌ت به‌كێشه سیاسییه‌كانی عێراق، د. فواد مه‌عسوم، نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ژیانی سیاسی عێراق دابه‌شبووه به‌سه‌ر ته‌كه‌تولاتی شیعه‌و سونه و كورد، هیچ ته‌كه‌تولێكی تێكه‌ڵ له‌ئارادا نییه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بواری سیاسی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی نه‌بردووه.
ناوبراو له‌سه‌ر پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی، وتی"ئه‌و كه‌باسی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات ده‌كات ده‌بێت، زیاتر ڕونیبكاته‌وه، كه ئایا له‌ناو حزبه‌كانیشدا خه‌ڵكی ته‌كنه‌ۆكراتی تیادا نییه، ؟"
هه‌روه‌ها وتی "ده‌كرێت به‌رێوبه‌ره گشتییه‌كان له‌ته‌كنۆكراته‌كانی تربن، ده‌شكرێت پله باڵاكان له‌ناو ته‌كنۆكراته‌كانی حزب بن".
PM:12:52:18/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 821
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت