وێستگه-
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ی رۆژئاوای كوردستانی تۆمه‌تباركرد به‌ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نقه‌ره.
شه‌وی له نزیك باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به پاسێكدا ته‌قییه‌وه.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت زیادیكرد بۆ 28 كوژراو و 61 بریندار.
ئه‌مرۆ له‌وتارێكی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆدا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه، وتی"یه‌په‌گه‌و په‌كه‌كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یان ئه‌نجامداوه".
داود ئۆغلۆ وتی "خۆكوژییەكەی ئەنقەرە لەدایكبووی 1992ی شاری عاموودای باكووری سووریایە. پەیوەندی راستەخۆی پەلاماردەرەكە بە یەپەگەوە دەركەوتووە. لە ئەنجامی كارەكانی ئاسایش و هەواڵگریماندا 9 كەس دەستگیركراون. لێكۆڵینەوەكە بەردەوامە و قووڵتردەبێتەوە. یەك بەیەكی ئەوانەی لەهەر قۆناغێكی ئەم پەلامارەدا بەشدار بوون دەستگیردەكرێن و رادەستی دادوەری دەكرێن"
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مرۆ پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌په‌گه، ڕایانگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به‌ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ڕه‌وه نییه.
AM:11:45:18/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه