ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره زیادیكرد
وێستگه –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت زیادیكرد بۆ 28 كوژراو و 61 بریندار.
ئه‌مشه‌و له نزیك باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به پاسێكدا ته‌قییه‌وه.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه مه‌همه‌ت كلچلار پارێزگاری ئه‌نقه‌ره وتی: "ته‌قینه‌وه‌كه به كاروانێكی سه‌ربازیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
كه‌مێَك له‌مه‌وبه‌ر نومان كورتوڵموش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و وته‌بێژی حكومه‌ت وتی: "به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌سه‌ر پاسێك كه سه‌ربازی هه‌ڵگرتبوو".
وتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێستا ٢٨ هاووڵاتیمان گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوشانی ئه‌وه‌ی كه له‌ناو قوربانییه‌كاندا برایانی سه‌ربازمان هه‌ن، له‌و بڕوایه‌داین كه كه‌سانی مه‌ده‌نیشیان له‌ناودا بێت".
وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات 61 كه‌س له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی پێكردووه.
PM:10:58:17/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 794
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت