دوو تايبەتمەندی بۆ پڕۆفايلی ئەکاونتەکانی فەيسبوک زيادکرا


وێستگە – سەربەست نەجمەدين

لە نوێترين گۆڕانکاريياندا، تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک دوو تايبەتمەندی بەسوودی بۆ پڕۆفايلی ئەکاونتەکانی ناو فەيسبوک زيادکرد.

وەک ئاشکرايە فەيسبوک بووەتە تۆڕێکی سەرەکیی و رۆژانە لە سەرانسەری جيهانەوە بە مليۆنان کەس سەردانی دەکات و بەبەردەوامی بەکارهێنەری تێدايە.

بۆ ئەو مەبەستەش فەيسبوک بەردەوام لەهەوڵی باشترکردن و نوێکردنەوەی تايبەتمەندی و خزمەتگوزارييەکانيەتی تا زياتر سەرنجی بەکارهێنەرانی بەلای خۆيدا رابکێشێت.

ئەو دوو تايبەتمەندييە نوێيەش بريتين لە کورتە باسێکی خۆت لە پڕۆفايلەکەت لەگەڵ دانانی پێنج وێنەدا، مەبەست لەوەش ئەوەيە کاتێک کەسێکی نەناسراو ياخود ناسراويش بێت سەردانی پڕۆفايلەکەت دەکەن، ئەو کورتە باسەی خۆت ببين و بزانن تۆ کێی، هەروەها دەشتوانی پێنج وێنەی خۆت يان هەر وێنەيەکی ديکەش بێت زيادی بکەيت بۆ زياتر ئاشنابوونی بەوکەسەی پڕۆفايلەکەی کردۆتەوە.

وەک لە وێنەکانی خوارەوەدا بەديارکەوتووە فەيسبوک داوای نووسينی کورتە باسێک دەکات، هەروەها داواشی کردووە پێنج وێنە دابندرێت، وەک ئاماژەی بەوەداوە ئەو خانانە کراوەيە و هەمووکەسێک دەيبينێت.








PM:07:11:17/02/2016


ئه‌م بابه‌ته 10937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو