نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق لە هەوڵێكی کوشتن رزگاری بوو
وێستگه ـ
له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، هه‌وڵی كوشتنی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق درا له‌كاتی چوونه سه‌ر شوێنی كاركردنی له باره‌گای سه‌ندیكا.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی شوباتی 2016، له ناوچه‌ی زه‌یونه-ی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، ئۆتۆمبیلێك كه چه‌ند چه‌كدارێكی تێدا بووه، شوێن ئۆتۆمبیلی موئه‌یه‌د لامی، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق كه‌وتووه و ته‌قه‌یان لێكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری به‌غداوه به وێستگه-ی راگه‌یاند: موئه‌یه‌د لامی له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانی و شۆفێره‌كه‌ی له ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا بووه و چه‌كداره‌كانی ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دیكه‌ش، به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ته‌قه‌یان لێكردووه، شۆفێره‌كه‌شی توانیویه‌تی له رێگه‌یه‌كی لاوه‌كییه‌وه له‌ده‌ست چه‌كداره‌كان هه‌ڵبێت.
هاوكات سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بدات، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی عیراقیان راگه‌یاندووه كه موئه‌یه‌د لامی ناوبه‌ناو روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌بێته‌وه و نایه‌وێت ئاشكرای بكات و زانیاریی له‌سه‌ر بڵاوبكاته‌وه.
PM:03:58:17/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 678
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت